عه‌بدولمه‌ھدی: ده‌ست له كار ناكێشمهوه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق ڕه‌تی ده‌كاته‌وه له ژێر ھیچ فشارێكدا ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی کانوونی یه‌که‌می 2018 عه‌بدولمه‌ھدی له نامه‌یێكدا كه ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كردوووه نووسیویه‌تی: ئه‌وانه‌ی گره‌و له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن له ژێر ئه‌و فشارانه‌ی دروستیان كردوووه ھه‌ڵه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد که كاندیدكردنی فالح فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ و فه‌یسه‌ڵ جه‌ربا بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگری یه‌كلا كردوووه‌ته‌وه و له‌رێی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ده‌سته‌ی لێپرسینهوهشهوه له سه‌رجه‌م كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان دڵنیا بوووه‌ته‌وه.
د. عادل عه‌بدولمه‌ھدی پێكھاته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی كه‌مترینه له ساڵی 2003ه‌وه ھه‌ر بۆیه ئاسایییه ئه‌گه‌ر ھه‌ندێک لایه‌ن به‌شداری له وه‌رگرتنی پۆسته وزارییهكاندا نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران