هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات:
سه‌پاندنی نه‌خشه‌ڕێگای سیاسیی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی هۆکاری پچڕانی دانووستانه‌کان بوو
به‌شی سووریا- هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات له لێدوانێکدا ئاماژه به پچڕانی دانووستانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت که سه‌پاندنی نه‌خشه‌ڕێگای سیاسیی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بۆ سه‌ر ئێمه هۆکاری پچڕانی دانووستانه‌کانه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕیاد درار هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا ده‌ڵێت: ئێمه ئاماده‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا دانووستان له‌گه‌ڵ تێکڕای لایه‌نه‌کان بکه‌ین به‌و مه‌رجه‌ی که هیچ پێش مه‌رجێک له‌ئارادا نه‌بێت به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا نه‌خشه‌ڕێگای سیاسیی خۆی بۆ سه‌ر ئێمه ده‌سه‌پاند.
ناوبراو گوتیشی: ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئێمه‌ی به‌جێهێشت و ئێمه‌ش توانیمان ناوچه‌که‌مان ئازاد بکه‌ین. ئێمه به‌شێک له سووریاین. ئێمه به‌رگری له پاراستنی سه‌روه‌ریی سووریا ده‌که‌ین. له‌و دیدارانه‌ی که ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ئه‌نجاممان دا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی هه‌وڵی ده‌دا که نه‌خشه‌ڕێگای سیاسیی خۆی بسه‌پێنێته سه‌ر ئێمه و قبووڵکردنی ئه‌و بابه‌ته‌ش نامومکینه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران