بەپەلە:
کاندیدەکانی پارتی ئاشکرا کران: نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم و مه‌سروور بارزانی بۆ سه‌رۆکی حکوومه‌ت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ربژێره‌کانی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی حکوومه‌ت بۆ چوارساڵی داهاتوو یه‌کلایی کرده‌وه و نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و مه‌سروور بارزانی بۆ سه‌رۆکی حکوومه‌ت به‌ربژێر کران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3-12-2018 به سه‌رۆکایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی به‌ڕێوه چوو و بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی حکوومه‌ت یه‌کلایی بوویه‌وه.
مه‌حموود محه‌ممه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان له دوای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌ڤانیدا ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌که‌ی خسته‌ڕوو و ڕای‌گه‌یاند: "به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و مه‌سروور بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ربژێر کران".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران