هه‌سه‌ده: له 24 کاتژمێری ڕابردوودا 40 چه‌کداری داعش کوژراون
به‌شی سووریا- قۆناغی كۆتاییی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جه‌زیره له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)وه به پشتیوانیی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژى داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات به‌رده‌وامه و له 24 کاتژمێری ڕابردوودا 40 چه‌کداری داعش کوژراون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له به‌یاننامه‌یێکدا ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده بڵاوی کرده‌وه پێشڕه‌وی شه‌ڕڤانان له میحوه‌ری باغوز و سوسه و ده‌وروبه‌ری گوندی شجله به‌رده‌وام بوووه و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی باره‌گا و جبه‌خانه و مۆڵگه‌کانی داعشیان کردوووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌که هاوپه‌یمانان زیاتر له 20 هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجام داوه و زیاتر له ٤٠ چه‌کداری داعش کوژراون.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران