ئه‌ردۆغان و ڕۆحانی له نیۆیۆرک کۆ بوونه‌وه
به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران له نیۆیۆرک کۆ بوویه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی دووشه‌ممه 24ی ئهیلوول ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا كه به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له 73همین كۆبوونهوهکانی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان له شاری نیویۆركی ئه‌مریكایه له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ركۆماری ئێران كۆ بوووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ک له مهولووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و به‌رات ئاڵبایراک وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی و هاکان فیدان ڕاوێژكاری میت ئاماده بوون.
كۆبوونه‌وه‌كه دوور له چاوی كامێرا‌كان به‌ڕێوه چوو.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران