خبر 2018-09-24 10:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح چانسی زۆرە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق

چاودێرێکی سیاسیی عێراق:بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چاودێرێکی سیاسیی عێراقی وتوویەتی دوکتور بەرهەم چانسی زۆرە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.

کوردپرێس:

واسق هاشمی چاودێری سیاسیی عێراقی لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی وتووە بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق چانسی زۆرە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە و پارتی شکست دەهێنێت لەبەر ئەوەی کەسایەتییێکی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە کە داوای دابەش کردنی عێراقی دەکرد.

هاشمی جەختیشی کردەوە: هاوپەیمانیی چاکسازی و ژمارەیێکی زۆری لایەنە سیاسییەکان لە دانیشتنی ئایندەی پەڕلەمانی عێراقدا دەنگ بە بەرهەم ساڵح دەدەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لەبەر ئەوەی ناوبراو کەسایەتییێکی نیشتمانی و وەتەنییە و لای زۆرینەی حیزبە سیاسییەکان کەسایەتییێکی مەقبووڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.