سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: ده‌بێ پۆستی سه‌رۆک کۆمار لای یه‌کێتی بمێنێته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌باره‌ی قسه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیی ئه‌نجام دا و وتی: له‌گه‌ڵ پارتی ھه‌ر یه‌که و کاندیدی خۆمان ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار و ده‌چینه په‌رله‌مان و خودا به کێی دا با ئه‌وه ببێت.
وته‌بێژی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا ڕایگه‌یاند: "له دواكۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ پارتی نه‌گه‌یشتوون به رێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک كۆمار و دوایین قسه‌یان ئه‌وه بوووه ئێمه كاندیدمان ده‌بێت بۆ سه‌رۆكی كۆمار و ئێوه‌ش كاندیدتان ده‌بێت، ده‌ست له ده‌ست و قوه‌ت له خوا، هه‌ردوو لامان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین و ده‌چینه په‌رله‌مانی عێراق، خودا به كێی دا با ئه‌وه ببێته سه‌رۆک كۆمار."
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: "ئێمه له 7ی جووڵای 2007وه له‌گه‌ڵ پارتی ڕێککه‌وتنێکمان ئه‌نجام دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک كۆمار له‌لای یه‌كێتی بێت و پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له لای پارتی به‌ڵام ئێستا پارتی پۆستی سه‌رۆک كۆمار به هی خۆی ده‌زانێت و له هه‌مان كاتدا ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمیش له ده‌ستی سه‌رۆكی حكوومه‌تدایه كه جێگری سه‌رۆكی پارتییه."
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: له كۆبوونه‌وه‌كاندا وه‌فدی پارتی جه‌ختی كردۆته‌وه كه ئه‌وان ده‌نگ به كاندیدی یه‌كێتی ناده‌ن بۆ سه‌رۆک كۆمار و له گه‌ڕانه‌وه پێمان وتن، دوو بار هه‌یه:
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی كۆمار ده‌ده‌ین به ئێوه و خۆمان جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌و پۆستانه‌ی دیكه كه پێویسته وه‌رده‌گرین.
دووه‌م: ئێمه كاندیدمان ده‌بێت بۆ سه‌رۆكی كۆمار و ئێوه‌ش كاندیدتان ده‌بێت، په‌رله‌مانیش کاندیده‌کانمان یه‌کلا بکاته‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران