عه‌بادی و شاندێکی حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا کۆ بوونه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 23ی ئهیلوول حه‌یده‌ر عه‌بادی پێشوازی کردوووه له تۆماس بارایس بریکاری وه‌زیری کاروباری ئابووری و وزه‌ی ئه‌ڵمانیا.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که له‌و دیداره گفتوگۆ کراوه ده‌رباره‌ی پشتیوانی کردنی کۆمپانیا ئه‌ڵمانیایییه‌کان له عێراق و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و وه‌به‌رهێنان.
له دیداره‌که‌دا چۆنێتیی هاریکاری کردنی ئه‌ڵمانیا بۆ که‌رته‌کانی وزه و فێرکردن و ته‌ندروستی و کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری ڕاهێنان و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار له عێراقدا خراوه‌ته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
وه‌ک له به‌یاننامه‌که‌ی نووسینگه‌ی عهبایدا هاتوووه: شاندی حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ییی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ هاریکاری کردنی عێراق له سه‌رجه‌م بواره‌کان و ئاماده‌باشی کۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌کان بۆ کارکردن و وه‌به‌رهێنان له عێراقدا.
له ماوه‌ی سێ ساڵی شه‌ڕی داعش حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا یه‌کێک بوووه له‌و وڵاتانه‌ی که هاوکاریی عێراق و هه‌رێمی کوردستانی کردوووه له ڕووی سه‌ربازی و لۆجستییه‌وه و پێشتریش کۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌کان له عێراقدا جێگه‌ده‌ستیان دیار بوووه له بواره‌کانی کاره‌با و ڕێگاوبان و ڕاهێنانی پیشه‌ییی چه‌ندین بواری دیکه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران