پۆمپیۆ په‌یوەندی بە حهلبووسییەوە دەکات
بەشی جیهان- مایک پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات.
کوردپرێس، به‌پێی ڕاگه‌یێندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، پۆمپیۆ پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت له عێراق دووپات كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه واشتنتۆن هیواخوازه حكوومه‌تێكی میانڕۆ له كه وه‌ڵامده‌ری داخوازییه‌كانی گه‌لانی عێراق بێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا دابمه‌زرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌دا پاڵپشتی له عێراق ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی ئارامی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی زیاتر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران