ڤیدیۆ
خبر 2026-10-20 07:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی 27ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 27ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

 

 

دامەزراندنی ئەکادیمیای زمان و ئەدەبی کوردی لە داواکارییەکانی خەڵکی پارێزگایە

ئارەش لهۆنی پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند: دامەزراندنی ئەکادیمیای زمانی و ئەدەبی کوردی یەکێک لە داواکارییەکانی کۆمەڵەی ڕۆشنبیران و خوێندکاران و چینی کلتوریی کوردستانە و چاوەڕوان دەکرێت مۆڵەت بۆ ئەم ئەکادیمیایە دەربچێت و ئاڕاستەی پارێزگا بکرێت.

کۆبوونەوەی ئیلهام ئەحمەد، سەباحات تونجەل و پەروین بوڵدان لە بروکسل

شاندێکی سیاسیی ژنانی کورد لە بروکسل لە پەراوێزی 20ەمین کۆنفرانسی کۆمیسیۆنی هاووڵاتییانی تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا (EUTCC) کۆ بوونەوە و تێیدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و پرسی مافەکانی گەلی کوردیان تاوتوێ کرد.

پڕۆژەی کەمەربەندی عەرەبی چۆن پێکهاتەی دانیشتوانی ناوچە کوردنشینەکانی سووریای گۆڕی؟

حکوومەتی پێشووی سووریا لە سەرەتای دەستپێکی دەیەی ۱۹۷۰دا بە دەستبەسەرداگرتنی زەوییە کشتوکاڵییەکان و نیشتەجێکردنی بنەماڵە عەرەبەکان لەسەر سنووری تورکیا، پڕۆژەی کەمەربەندی عەرەبیی جێبەجێ کرد کە بووە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری کوردەکان. ئێستاش دوای تێپەڕبوونی چەندین دەیە، گەڕاندنەوەی زەوییەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانەکان بووەتە بابەتێکی جێی ململانێ لە نێوان کورد و عەرەبدا.

ئایا کۆتایی بە گرژیی نێوان تورکیا و پەکەکە هاتووە؟

ڕاپۆرتێکی پەیمانگەی توێژینەوەی (ژینسا) ئاماژە بەوە دەکات کە چۆڵکردنی خاکی تورکیا لەلایەن هێزەکانی پەکەکەوە، پرۆسەی ئاشتیی ئەنقەرە لەگەڵ ئەم ڕێکخراوە گەیاندووەتە قۆناغێکی کەموێنەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، جێبەجێکردنی یاسا نوێکە هێشتا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و پرسی دیموکراسی لە تورکیادا بێ وەڵامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.