UNHCR: په‌نابه‌رانی سووریا پێویستیان به 270 ملیۆن دۆلار هه‌یه
به‌شی جیهان- ڕیکخراوی کاروباری په‌نابه‌ران ناسراو به UNHCR هۆشداری داوه که پاره‌ی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه بۆ دابین کردنی که‌ره‌سته‌ی پێویستی ژیان بۆ ملیۆنان په‌نابه‌ر و ئاواره‌کانی ناوخۆییی سووریا و ئه‌و په‌نابه‌رانه پێویستیان به 270 ملیۆن دۆلار هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی کاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ڕایگهیاندوووه "به زووترین کات پێویستیان به 270 ملیۆن دۆلار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌تا کۆتاییی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامی به کاره‌کانی بدات بۆ خزمه‌ت کردن به ئاواره‌کانی سوریا".
UNHCR ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: "له ئێستادا پێداویستیی زیاتر له 5 ملیۆن و 600 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریایی له تورکیا، لوبنان، ئۆردۆن، عێراق و میسر دابین ده‌کات که نزیکه‌ی نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه ژن و منداڵن".
ڕێکخراوه‌که ئه‌وه‌شی وتوووه: "به بێ هاوکاریی دارایی ناتوانرێ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه دابین بکرێت".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران