ئه‌مریكا داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان ده‌كات
به‌شی جیهان- ئه‌مریكا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یێک له وڵاتان سزاكانی سه‌ر كۆریای باكووریان تێكداوه و رێگرییان لێكردوووه داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن نێرده‌ی ئه‌مریكاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان كراوه ڕۆژی دووشه‌ممه 17ی ئهیلوول كۆبوونه‌وه‌یێک ساز بكات و باس له‌وه كراوه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "تاوتوێی بابه‌تی جێبه‌جێ كردنی سزاكانی ئه‌مریكا به سه‌ر كۆریای باكووردا ده‌كرێت."
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به ناوی هیچ وڵاتێک نه‌كراوه كه پێشێلی سزاكانی كردبێت.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران