ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ:
130 چه‌کداری داعش خۆیان ڕاده‌ستی هێزی سووریای دیموکرات كردوووه
به‌شی سووریا- دوای ده‌ست پێكردنی قۆناغی كۆتاییی ئۆپه‌راسیۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه نزیكه‌ی 130 هه‌زار چه‌كداری داعش خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانان كردوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه 30 پیاو و نزیکه‌ی 100 ژن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان خۆیان ڕاده‌ست هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی كردوووه له ده‌وروبه‌ری كۆتا ناوچه له ژێر ده‌ستی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زوور.
ئه‌و ڕوانگه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه له ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان ڕاده‌ست كردوووه ئه‌ندامانی داعشی له ناوه‌دایه و هه‌ندێک له‌وان به ڕه‌گه‌ز بیانین.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران