خبر 2018-09-15 11:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانتارانی کوردستانی و سائیرون دەگەڕێنەوە هۆڵی پەرلەمانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای کشانەوەیان لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانتارانی لیستە کوردستانییەکان، هاوپەیمانیی سائیرون و بەرەی تورکمانی گەڕانەوە هۆڵی پەرلەمان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە 15/9/2018، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و دوو جێگرەکەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دەستی پێ کرد.

پێکهاتەی سوننەمەزهەب چەند کاندیدێکی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان هەبوو، پەرلەمانتارانی ئەو سێ لیستە لە پەرلەمان کشانەوە و رایانگەیاند، ئەوان نابنە لایەک لە یەکلاکردنەوەی کاندیدی سوننەکان.

دوای کشانەوەی زۆربەی کاندیدەکان و مانەوەی محەمەد حەلبوسی و ئوسامە نوجەیفی بە تەنیا، پەرلەمانتارانی پارتی، هاوپەیمانیی سائیرون و بەرەی تورکمانی گەڕانەوە هۆڵی دانیشتنەکە.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.