پێنتاگۆن هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی سووریا ده‌کات
به‌شی جیهان- وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا (پێنتاگۆن) ڕای‌گه‌یاند: هێزێکی ده‌ریاوانی (مارێنز) ده‌نێرێته بنکه‌ی سه‌ربازیی (تنه‌ف) له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دوای ئه‌وه‌ی ڕووسیا هۆشداری دا له وه‌شاندنی گورزێکی سه‌ربازی له دژی ئه‌و هێزانه‌ی که له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه پارێزراون.
کوردپرێس- میدیاکانی ئه‌مه‌ریکا بڵاویان کرده‌وه که پێنتاگۆن ١٠٠ سه‌ربازی مارێنزی ناردوووه بۆ بنکه‌ی سه‌ربازیی (تنه‌ف) که شوێنی مه‌شقی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانه بۆ شه‌ڕی دژی داعش.
له ئێستادا له بنکه‌ی تنه‌ف که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکادایه ٦٠٠ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی و به‌ریتانی و نه‌رویجی بوونیان هه‌یه و مه‌شق به هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان ده‌که‌ن.
به‌رپرسانی پێنتاگۆن ڕای‌ده‌گه‌یێنن: هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رپرسی هێزه‌کانی ڕووسیا له سووریا دوو جار له ڕێی هێڵی گه‌رمه‌وه سوپای ئه‌مه‌ریکایان ئاگادار کردوووه‌ته‌وه له وه‌شاندنی گورزێکی سه‌ربازی له چه‌کدارانی داعش له نزیک بنکه‌ی سه‌ربازیی تنه‌ف.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران