ته‌قینه‌وه‌یێک له ناوه‌ندی عه‌فرین ڕووی دا
به‌شی سووریا- ته‌قینه‌وه‌یێكی گه‌وره له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ڕووی دا و تاوه‌کوو ئێستا زانیاریی ڕوون له‌باره‌ی ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌که‌وه به‌ده‌ست نه‌خراوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 9ی ئه‌یلوول له نزیک هۆڵی ژن له شه‌قامی فلی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یێكی گه‌وره ڕووی دا.
تاوه‌کوو ئێستا زانیاریی ڕوون له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه به‌ر‌ده‌ست نه‌خراوه به‌ڵام ڕاگه‌یه‌نراوه که باری عه‌فرین نائاساییه و له ناو سوپای تورکیا و چه‌کداره‌کانیشی مه‌ترسیی گه‌وره دروست بوووه.
هه‌رچه‌نده ماوه‌ی دوو ڕۆژه چالاكیی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له دژی سوپای تورکیا و چه‌کداره‌کانی له عه‌فرین زیادیان كردوووه به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا یه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران