فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا هێرشیان كرده سه‌ر ئیدلب
بەشی سووریا- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پارێزگای ئیدلب باكووری رۆژئاوای سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێرشیان كردووەتە سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای ئیدلب و باكووری پارێزگای حه‌ما.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا هێرشیان كردووەته سه‌ر ناوچه‌كانی جسر ئه‌لشغور، بیسهنكول، غانی، ئیننهب، سرمانییه له رۆژئاوای ئیدلب و ناوچه‌ی زه‌یزون له باكووری حه‌ما.
خانه‌ی چاودێری فڕۆكه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی کردەوە "سێ فڕۆكه‌ی رووسی كه له بنكه‌ی سه‌ربازیی حمێمیم فڕیون تاكو ئێستا ١٠٠ هێرشیان ئه‌نجام داوه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران