كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كوتله سیاسییه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4/9/2018 رێككه‌وتن كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ رۆژی 15/9/2018 دوابخرێت.
کوردپرێس: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هۆكاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌ت به هاوپه‌یمانی و هێزه سیاسییه‌كان بدرێت تا بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عیراق بگه‌نه رێككه‌وتن.
محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی كه سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی خولی چواره‌م هه‌ڵده‌بژێردرێ، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی رابردوو دووجار دانیشتنی په‌ره‌لمانی دواخست، دانیشتنه‌كه‌ی بۆ راگۆڕینه‌وه‌ی به‌شداربووان ده‌ست پێكرد، به‌ڵام رێژه‌ی ئاماده‌بووان 85 په‌رله‌مانتاری تێنه‌په‌ڕاند.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران