خبر 2018-08-17 07:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ژووری ئۆپراسیۆنەکانی داعشیان لە سووریا بۆردومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوپای عێراق ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە بۆردومانێکدا ژووری ئۆپراسیۆنەکانی ڕێکخراوی داعشیان لە ناوخۆی سووریادا خاپورکردووە و ژمارەیێک چەکداریش کوژراون.

کوردپرێس:

لە بەیاننامەیێکدا سوپای عێراق ڕایگەیاندووە "بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان ئەو تیرۆریستانەی کە لە بۆردومانە ئاسمانییەکەدا کوژراون، سەرقاڵی داڕشتنی پلان بوون بۆ ئەنجامدانی هێرش و کردەوەی تیرۆریستی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە ناوخۆی عێراق".

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق چەند جارێکیتر بنکە و چەکدارەکانی داعشیان لە ناوخۆی سوریا بۆردومانکردووە.

دواتر لێپرسراوانی حکوومەتی عێراق ڕایانگەیاندووە، ئەو هێرشە ئاسمانییانە بە هەماهەنگی و ئاگاداری حکوومەتی سووریا ئەنجام دەدرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.