سەرچاوەیێکی ئاگادار ڕایگەیاند:
وه‌زیری کاره‌بای عێراق رێگری لێکراوه گه‌شت بکات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ 16ی ئابی 2018 سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار رایگه‌یاند: وه‌زیری کاره‌بای عێراق رێگری لێکراوه گه‌شت بکات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌که که نه‌یویستوه ناوی ئاشکرا بکرێت به سومهریهنیووزی راگه‌یاندووه که ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا رێگرییان کردووه له قاسم الفهداوی، وه‌زیری کاره‌بای عێراق گه‌شت بکات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
سەرچاوەکە وتیشی: "ئه‌و رێگرییه‌ش له‌دوای بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دێت که رێگری له گه‌شت کردنی وه‌زیری کاره‌با کرد".
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له 29ی ته‌مموزی 2018 بڕیاری دا که قاسم الفهداوی، وه‌زیری کاره‌بای عێراق له پۆسته‌که‌ی دووربخاته‌وه رێگری گه‌شت کردنیشی لێ‌کرا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و ناڕه‌زاییانه هات که به‌هۆی خراپی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری کاره‌باوه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ئه‌نجام درا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران