ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی بەرجەستەترین کەسایەتییەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەخاتە ڕوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی وتوویەتی تا ئەم کاتە شەخسیەتێکی تایبەت دیاری نەکراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەڵام دوو کەسایەتی هەن کە بەرجستەترین کەسایەتیی یەکێتین بۆ وەرگیتن ئەو پۆستەی عێراق.
کوردپرێس:
عەبدولباری زێباری لەو بارەیەوە وتوویەتی سەرکردایەتیی یەکێتی تا ئەم کاتەش لە سەر کەسایەتییێکی تایبەت خۆی ساغ نەکردۆتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەڵام فواد مەعسووم و محەمەد سابر دوو کەسایەتیی بەرجەستەن بۆ ئەو پۆستە.
زێباری جەختیشی کردۆتەوە کە یەکێتی پێداگرە لە سەر ئەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بۆ یەکێتی بێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران