خبر 2018-08-15 09:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باڵوێزی عێراق لە تاران: کۆمسیۆنی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق لەبارەی مەلەفی ئاوەوە پێک دێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵوێزی عێراق لە ئێران وتوویەتی بەم زووانە کۆمسیۆنی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق لەبارەی مەلەفی ئاوەوە پێک دێت.

کوردپرێس:

ڕاجح مووسەوی لەو بارەیەوە بە ڕادیۆ مەربەدی وتووە کۆمسیۆنە هاوبەشەکەی نێوان ئێران و عێراق بەمەبەستی موناقەشەکردنی مەلەفی ئاو لە نێوان دوو لایەندا بەڕێوە دەچێت و لە بەر ڕۆشناییی ئەوەی کە ئێرانیش خۆی گیرۆدەی کەمئاوی بووە ڕەنگە دەستکەوتی باشی و ئیجابی لە کۆمسیۆنەکە بەدەست بهێنین.

ناوبراو زیادی کرد: کۆتەلە پسپۆڕییەکانی نێوان ئێران و عێراق لەبارەی کۆمەڵێک لە ڕووبارە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و عێراقیش گفتوگۆ دەکەن کە هەندێکیان وشک بوون و ئاوی هەندێکیشیان بۆ ناوچەکانی دیکە گوازراوەتەوە.

مووسەوی جەختیشی کردەوە کە مەوزووعی بەستنی بەنداو لە ڕووباری شەتولعەرەب یەک لەو تەوەرە گرینگانە دەبت کە بەرپرسە ئێرانی و عێراقییەکان بە مەبەستی ڕێگری کردن لە ڕژانی ئاوەکەی بۆ ناو دەریا گفتوگۆی لە سەر دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.