عێراق نرخی ڤیزه بۆ هاووڵاتییانی ئێرانی كه‌م ده‌كاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عێراق نرخی ڤیزا بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ئێران كه‌م ده‌كاته‌وه كه به مه‌به‌ستی سه‌ردانی كردنی بۆنه و شوێنه ئایینه‌كان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن .
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حکوومه‌تی عێراق نرخی ڤیزا بۆ هاووڵاتییانی ئێران که‌م ده‌کاته‌وه و داشكاندنه‌كه ته‌نها ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌گرێته‌وه كه به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی ئیمام حوسه‌ین كچه‌زای پێغه‌مبه‌ر (د.خ) سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن .
نرخی ڤیزا له ئێستادا 40 دۆلاره به‌ڵام له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بری داشكانده‌كه ئاشكرا نه‌كراوه .
بریاره‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانێكی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دێت بۆ تاران كه ڕای‌گه‌یاندبوو پابه‌نده به جێبه‌جێ كردنی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران به‌ڵام دواتر هه‌لوێستی نه‌رمتری پیشان دا و وتی: به‌غدا ته‌نها چاودێری قه‌ده‌غه‌كردن ده‌كات له‌سه‌ر ئاڵوگۆری دۆلار .
سه‌رچاوه: میلله‌ت پرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران