پارتی: ناكۆكیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی په‌ک خستوووه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی پارتی ڕایده‌گه‌یێنێت: به‌هۆی نه‌سازانی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ته‌واو نه‌كراوه و ئه‌وه‌ش وای كردوووه ئه‌و لیژنه تایبه‌ته‌ی بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور پێكهێنرابوو كاره‌كانی خۆی ڕابگرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی وتیشی: "له‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندی و سازانی سیاسی له نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌رێمدا هه‌بوو لیژنه‌ی تایبه‌ت به نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم كاره‌كانی خۆی به باشی ڕایی ده‌كرد به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی دۆخه‌كه و ناكۆكیی نێوان هێز و لایه‌نه‌كان كاره‌كانی لیژنه‌كه ڕاگیراوه و نه‌توانراوه ئه‌و پرۆژه گه‌وره‌یه ته‌واو بكرێت."
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی وتیشی: "خوازیارین له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ڕێكبكه‌ون و به سازان بڕگه و ماده‌كانی ئه‌و ده‌ستووره ته‌واو بكه‌ن كه خه‌ونی هه‌موانه."
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران