ته‌نها به قسه نابێت چیتان پێیه به عه‌مه‌ل بیخه‌نه ڕوو
کوردپرێس:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێکدا به یۆرۆنیوزی فارسیی وتوووه ئێران پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی، پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپی به هه‌ند وه‌رده‌گرێت به‌ڵام پێویسته هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌ورووپی بچێته قۆناغی عه‌مه‌لییه‌وه و ته‌نها قسه‌کردن و به‌یان ده‌رکردن به‌س نییه.
زه‌ریف سه‌باره‌ت به دیداره‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان تره‌مپ و پووتن به ئاژانسی یۆرۆنیوز ده‌ڵێت: ده‌بێت چاره‌نووسی سووریا له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌وه دیاری بکرێت به‌ڵام ئێرانیش له ماوه‌ی ئه‌و 7 ساڵه‌ی نائارامیی سووریا به باشی ده‌رکه‌وت و یارمه‌تیی ده‌وڵه‌ت و گه‌لی سووریای دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتی کرده‌وه که پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دوو وڵاتی ڕووسیا و سووریا به باشی هاتۆته پێش و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و پێوه‌ندییه به‌رده‌وام بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران