خبر 2018-07-18 04:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەیێکی نەناسراو لە حەسەکە کەوتە خوارەوە

بەشی سووریا- میدیای فەرمیی وڵاتی سووریا ڕایگەیاند لە پارێزگای حەسەکەی سووریا فڕۆکەیێک کەوتۆتە خوارەوە کە نەزانراوە سەر بە چ وڵاتێک بووە.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی سووریا ناسراو بە سانا لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاند لە دەوروبەری باشووری پارێزگای حەسەکە فڕۆکەیێکی نەناسراو کەوتۆتە خوارەوە.

تا ئەم کاتە وردەکاریی زیاتر لەبارەی هەواڵەکەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

پارێزگای حەسەکە کەوتۆتە بەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و گەورەترین ناوچەی کوردنشینی سووریایە و سەنتەری پارێزگاکەش شاری حەسەکەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.