تورکیا ڕەتی دەکاتەوە یه‌په‌گه له مه‌نبه‌ج کشابێتەوە
به‌شی تورکیا- میدیای فه‌رمیی توركیا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) شاری مه‌نبه‌جیان به یه‌كجاری جێهێشتبێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 16ی ته‌مووز ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ڕایگه‌یاند شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له نێو شاری مه‌نبه‌ج كشاونه‌ته‌وه به‌ڵام ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه که ئه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه ده‌وترێت زیاده‌ڕۆیی پێوه دیاره.
میدیای فه‌رمیی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا هێشتا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به یه‌كجاریی شاری مه‌نبه‌جیان جێنه‌هێشتووه.
كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه له مه‌نبه‌ج له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنێكی ئه‌مدواییه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن هات كه هه‌ر دوو لا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌شی ئه‌منی له‌و شاره دابنێن.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران