حه‌یده‌ر عه‌بادی: داوای خۆپیشانده‌ران ڕه‌وایه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: "داوای خۆپیشانده‌رانی پارێزگاكانی باشووری وڵات ره‌وایه و ئه‌ركی ئێمه‌یه ئه‌و داواكارییانه جێبه‌جێ بكه‌ین".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی له نووسینێكدا له فه‌یسبووكی خۆی بڵاوی كرده‌وه "هاووڵاتییان مافی خۆیانه داوای خزمه‌تگوزاریی باشتر بكه‌ن و ئه‌ركی ئێمه‌یه داواكانیان جێبه‌جێ بكه‌ین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه ده‌بێت خۆپیشانده‌ران به شێوه‌یێكی مه‌ده‌نییانه داوای مافهكهكانیان بكه‌ن تاوه‌كوو داواكارییه‌كانیان تێكه‌ڵ به ویستی كه‌سانی تێكده‌ر نه‌بێت"
شایانی باسه؛ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له پارێزگاكانی به‌سره و نه‌جه‌ف دژی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌هۆی گوله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه سێ كه‌س كوژران و زیاتر له 30 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران