عێراق ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كان ئاشكرا ده‌كات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد كه 219 هاووڵاتی له خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بوونه‌ته قوربانی.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قاسم ئه‌عره‌جی له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌نووسیدا که پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 16ی ته‌مووزی 2018 به‌ڕێوه چوو ژماره قوربانیانی له كه‌ربه‌لا ئاشكرا كرد.
به گوێره‌ی ئامار و داتای قوربانییه‌كان كه وه‌زیری ناوخۆ خستیه ڕوو له‌و 219 هاووڵاتیه 211 بریندار بوون كه ژمارهیێكیان له سلكی ئه‌منی و ناوخۆن و 8 هاووڵاتیش كوژراون و داواشی له هاووڵاتیان كرد كه په‌یامی خۆپیشاندانه‌كان گه‌یشتوووه و پێویست ده‌كات ده‌رفه‌تی جێبه‌جێ كردنیان پێبدرێت.
زۆرترین ژماره‌ی بریندارانی خۆپیشاندانه‌كان كه زیاتره له 100 هاووڵاتی له شاری به‌سره‌ن كه سه‌ره‌تای شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كان له‌وێ ده‌ستی پێكرد و له ئێستادا گه‌یشتوووه‌ته به‌غدای پایته‌خت.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران