خبر 2018-07-17 04:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەیاد عەلاوی: با حکوومەتێکی ڕزگاریی نیشتیمانی لە عێراق پێک بهێنرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەیاد عەلاوی جەخت دەکاتەوە پێکھێنانی حکوومەتێکی ڕزگاریی نیشتیمانی چارەسەرێکی ڕاستەقینەیە بۆ کێشەکانی عێراق و ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنێکی نوێ.

کوردپرێس:

نووسینگەی ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی، لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاندووە" عێراق بە قەیرانێکدا دەڕوات کە ڕەنگە مەترسیدارترین بێت، و قەیرانەکە دوای ھەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە قوڵتر بووەتەوە."

ڕوونیشی کردووەتەوە ھەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراق کێشە و تانەی زۆری تێدا بووە، و "بەلەبەرچاوگرتنی لێکەوتەکانی و ترس لە گەڕاندنەوەی سیمای تیرۆر و توندڕەوی، و لەبەرنەبوونی چارەسەرێک بۆ کێشەی نێوان بەغدا بەشێوەیێکی جدی و ڕیشەیی ئەمڕۆ پێویستیمان بە چارەسەری ڕاستەقینەیە، کە خۆی لە پێکھێنانی حکومەتێکدا دەبینێتەوە کە وڵات ڕزگاربکات."

سەبارەت ھۆکارەکانی دیکەی پێکھێنانی ئەو حکوومەتە ، عەلاوی جەختی کردووەتەوە حکوئمەتەکە بۆ ئەوەیە بتوانێت "ڕەوشەکان ئارام بکاتەوە و ھەڵبژاردنێکی نوێ و بێگەرد ئەنجامبدات."

" ئەو حکوومەتە رزگارییەی کە ئێمە داوای پێکھێنانی دەکەین دەبێتە دوا ھەوڵ بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشە چەقبەستووەکانی وڵات، بەو مەرجەی حکوومەتێک بێت بتوانێت ڕاستگۆ بێت لەگەڵ ھاووڵاتییان و دابینکردنی پَێداویستییەکانیان" عەلاوی وای وتووە.

سەبارەت بە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی حکوومەتەکەش ئەوەی خستووەتە ڕوو کە بریتیە لە جێبەجێکردنی سەقامگیری و دۆزینەوەی چارەسەری دەستبەجێ بۆ کێشە گەورەکانی وڵات، و ھەروەھا دەرھێنانی عێراق و گواستنەوەی بۆ حاڵەتێک کە ھەموو ھاوڵاتییێکی عێراقی و جیھان دڵنیا بکاتەوە.

*لە ماڵپەڕی خەندان وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.