خبر 2018-07-16 04:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆردومان و تەقەی سوپای تورکیا بووە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵێکی تەمەن 5 ساڵ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ئاکامی بەردەوامیی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا لە سنووری برادۆست منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان گیانی لەدەستدا و بەڕێوەبەری تەندروستی ناوچەی نزارییەی ئەو سنوورەش رایگەیاند، منداڵەکە لە ترسی بۆردومانەکان گیانی لەدەستداوە.

کوردپرێس:

کاروان حەمید، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی گوندی نزارییە لەو بارەیەوە رایگەیاند، کاتژمێر هەشت-ی ئێوارەی ڕۆژی 16ی تەمووز منداڵێکی پێنج ساڵان بە ناوی محەمەد مەعروف گەیەنراوەتە بنکە تەندروستیەکەی نزارییە و دوای پشکنین دەرکەوتووە ئەم منداڵە گەشکەی هەبووە و بە کاریگەریی تۆپبارانەکان و "لەترسا" گیانی لەدەستداوە.

هاوکات ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان رایگەیاند، لە کاتژمێر ٦:٠٠ ی ئێوارە هەتا کاتژمێر ٧:١٥ بۆردومان و تەقەی سوپای تورکیا لە ناوچەکە بەردەوام بووە و پەکەکەش لە سێ قۆڵەوە لە چیادێل لەگەڵ سوپای تورکیا رووبەڕوو بووەتەوە.

*لە ماڵپەڕی خەندان وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.