خبر 2018-07-15 14:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ڕۆژنامەی لوبنانیی «الاخبار»:

خۆپیشاندەرانی عێراقی ڕاگەیاندنی مانگرتن تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژنامەی لوبنانیی «الخبار» دەنووسێت: خۆپیشاندەرانی عێراقی پرسی گۆڕینی چۆنیەتیی ناڕەزایی دەربڕینەکان لە خۆپیشاندانەوە بۆ مانگرتن تاوتوێ دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژە دەدات بە شکست هێنانی سەردانەکەی عەبادی بۆ پارێزگای بەسرە و زیادی دەکات: خۆپیشاندەرانی عێراقی پرسی گوڕینی چۆنیەتیی ناڕەزایی دەربڕینەکان لە خۆپیشاندانەوە بۆ مانگرتن بە تایبەت لە بەسرە، تاوتوێ دەکەن.

ڕۆژنامەی ئەخبار دەشنووسێت: ئامادە بوونی عەبادی لە بەسرە بوو بە هۆی ئاڵۆزتر بوونی دۆخەکە و گەمارۆدانی هۆتێلی شرایتون کە شوێنی دانیشتنی عەبادی بوو و هەروەها هەڵاتنی ناوبراو لە درکەی پشتیی هۆتێلەکەوە.

ڕۆژنامەکە لە زاری چالاکێکی سیاسییەوە بە ناوی سەیف مەنسووری، کە لە خۆپیشاندانەکاندا ئامادە بووە دەنووسێت: خۆپیشاندانەکان و مانگرتنەکان تا ئەو کاتەی داواکارییەکانی خەڵک جێبەجێ بکرێن درێژەی دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.