بەمەبەستی تاوتوێی خۆپیشاندانەکان:
عەبادی لەگەڵ وەزیری بەرگری و فەرماندە ئەمنییەکانی عێراق کۆ بوویەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری بەرگری و فەرماندە ئەمنییەکانی عێراق کۆ بوویەوە ئەوەش بەمەبەستی تاوتوێی دۆخی ئەو پارێزگایانە کە ئێستا شایەتحاڵی خۆپیشاندان و ناڕزەایی دەربڕینی خەڵکن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئەمنی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ سوومریە نیووزدا ڕایگەیاند: حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەگەڵ قاسم عەرەجی و عرفان حەیالی وەزیری ناخۆ و وەزیری بەرگری و هەروەها ژمارەیێک لە فەرماندە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی پێکهێناوە.
بەوتەی سەرچاوەکە ئامانجی عەبادی لە پێکهێنانی کۆبوونەوەکە لەگەڵ فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق تاوتوێی دۆخی ئێستای پارێزگا ئاڵۆزەکانی عێراقە کە بە بۆنەی دۆخی نالەباری ئابووری و کەم بوونی خزمەتگوزاریی گشتی خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران