ئەردۆغان لە ژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی جەماعەتی گولەن دژبەرانی خۆی بێدەنگ دەکات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا وتیشی: یەک لەو هەوڵانەی کە دژ بە دیموکراسی ئەنجام درا 15ی تەمووز بوو بەڵام هەوڵێکی دیکە 20ی تەمووز بوو ئەوەش بە ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسای لە وڵات و گۆڕینی تورکیا بۆ وڵاتێکی دیکتاتۆری. مافی دادگایی کردنی دادپەروەرانە لە وڵات نەماوە، ئەشکەنجەدان و ئاکاری نامرۆڤانە ئاسایی بوەتەوە، دەیان هەزار فەرمانبەری حکوومەت بە بیانووی یاسای خۆسەرانە کە لە چوارچێوەی دۆخی ئائاساییدا پەسەند کراون لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە. ڕیفراندۆمی 16ی نیسان و هەڵبژاردنی 24ی حوزەیران لە دۆخی نائاساییدا بەڕێوە چوو.
ناوبراو وەبیری هێنایەوە: ئەو بەرپرسە سیاسییانەی کە جەماعەتی گولەن-یان بەسەر ئێمەدا زاڵ کردووە دەبێت قەرەبووی بکەنەوە و لە بەردەم دادگادا ئامادە بن، ئەردۆغان لە ژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی جەماعەتی گولەن دژبەرانی خۆی سەرکوت کردووە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران