ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا به وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌به‌سترێته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له سیسته‌می نوێی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های هه‌یه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 15ی تهمووز بڕیارنامه‌ی ژماره‌ی 7ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاو کرده‌وه و گۆڕانکارییێکی به‌رفراوانی له وه‌زاره‌تخانه و په‌یکه‌ری سه‌ربازیی تورکیا دروست کردوووه.
- له‌مه‌وبه‌دوا جێگرانی سهركۆمار، وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی و وه‌زیری په‌روه‌ردوه ده‌بنه ئه‌ندامی شورای باڵای سه‌ربازی.
- ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا به وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌به‌سترێته‌وه
- ئاژانسی هه‌ماهه‌نگیی توركی TİKA و سه‌رۆكایه‌تیی توركه‌كانی ده‌ره‌وه و كۆمه‌ڵگه نزیكه‌كان، ه وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتوگوزاره‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه.
- سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی ئافات و دۆخی له‌ناكاو له وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌مه‌زرێت.
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی وه‌قفه‌كان ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتوگوزار.
- وه‌زاره‌تخانه‌ی ئه‌ورووپای تورکیا له کابینه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌سڕدرێته‌وه و سه‌رۆکایه‌تیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له تورکیا داده‌مه‌زرێت.
- ناوی ڕاوێژکاریی پیشه‌ی به‌رگریی تورکیا ده‌بێته ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی پیشه‌ی به‌رگریی ئه‌و وڵاته.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی بیرگون
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران