پارتی و یەكێتی لە بەغدا یەک فراكسیۆنی هاوبەش دروست دەكەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەبدولسەلام بەرواری، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكرات رایگەیاند كە حیزبەكەی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانی بەهاوبەشی و بەیەک پرۆژەی هاوبەشەوە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان دەكەن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولسەلام بەرواری راشیگەیاند: جگە لەوە پارتی و یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا، فراكسیۆنێكی هاوبەش دروست دەكەن كە كۆی كورسییەكانیان دەبێتە 43 كورسی پەرلەمانی.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی داواشی كرد، كە لایەنە عێراقییەكان كار بكەن بۆ ئەوەی كوتلەی گەورەی پەرلەمانی دروست بكەن و لەو رێگەیەوە كار بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو بكەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران