وتەبێژی ئیئتیلافی هادی عامری:
فەتح و نەسر و کورد و سوننەكان نزیكن لە پێكهێنانی هاوپەیمانی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیستەكانی فەتح و نەسر و پارتی و یەكێتی و سووننەكانی عێراق نزیكن لە پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی، ئەوەش بۆ دروست كردنی حكوومەتی داهاتووی عێراق.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی لیستی فەتح بەسەرۆكایەتیی هادی عامری رایگەیاند: نزیكییێكی زۆر لە نێوان لیستەكەیان و لیستی نەسر بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی و پارتی دیموكرات و یەكێتی نیشتمانی و سوننەكان هەیە، بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی.
ئەحمەد ئەسەدی وتیشی كە ئەو هاوپەیمانییەی بڕیارە لە نێوان ئەو لایەنانە پێكبهێنرێت، دەبێتە گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و بەوەش دەتوانن، حكوومەتی داهاتووی عێراق دروست بكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە 12ی ئایاری رابردووەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچووە، ئێستا لایەنەكان گفتوگۆ دەكەن، بۆ ئەوەی حكوومەتی داهاتوو دروست بكەن و گفتوگۆكانیش بەردەوامیی هەیە.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران