ئێران گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ نه‌جه‌ف ڕاگرت
بەشی ئێران/کوردی- به‌رپرسێكی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌شهه‌دی نێوده‌وڵه‌تی ئێران رایگه‌یاند تا كاتێكی نادیار رێڕه‌وی هه‌موو ئه‌و گه‌شته ئاسمانیانه‌یان كه بۆ نه‌جه‌ف-ن ده‌گۆڕن به‌ره‌و به‌غدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن جه‌عفه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌شهه‌د رایگه‌یاند: تا كاتێكی نادیار رێڕه‌وی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له مه‌شهه‌ده‌وه بۆ نه‌جه‌ف گۆڕاوه بۆ به‌غدا.
ناوبراو وتیشی: "به‌هۆی ئه‌و دۆخه ئه‌منییه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف هه‌یه و تا ئه‌و دۆخه به‌رده‌وام بێت سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانمان بۆ نه‌جه‌ف ده‌گۆڕدرێن بۆ به‌غدا".
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌شهه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه گه‌شتێكی هێڵی ئاسمانی عێراق كه بڕیاربوو كاتژمێر 12:30 خوله‌كی ئه‌مڕۆ به‌ره‌و نه‌جه‌ف ئه‌نجام بدرێت، هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و له دواتردا ئه‌و گه‌شته به‌ره‌و به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران