کورتەی هەواڵەکانی 4ی خەزەڵوەری ۱۴۰۵ی هەتاوی
خوێندنەوەیەک بۆ پەیکەری پێشمەرگە لە سلێمانی
دکتۆر سەردار عەزیز، نووسەری گۆڤاری "ئامارگی"، لە شیکارییەکی خۆیدا پەیکەری پێشمەرگە لە سلێمانی دەنووسێت: پێشمەرگە لە ڕابردوودا هێزێکی پارتیزانی بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتەکانی عێراق، بەڵام ئەمڕۆ کە هەرێمی کوردستان خاوەنی پێکهاتەی حوکمڕانی و دامەزراوەی کارگێڕییە، دەبێت ببێتە هێزێکی بەرگریی پیشەیی کە پشت بە هاووڵاتییان دەبەستێت.
پەروین بوڵدان: ئۆجەلان دەبێت دەستبەجی بەڕێوەبردنی پڕۆسەی ئاشتی دەست پێبکات
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، داوای دیاریکردنی فەرمیی بەرپرسیارێتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی لە پرۆسەی ئاشتیدا کرد و وتی: دەبێت ناوبراو لە کورتترین کاتدا بەڕێوەبردنی سازوکاری «هەماهەنگیی ئاشتی و تێپەڕین بۆ گۆڕەپانی سیاسی» بگرێتە دەست.
مێژووی سزا و گەمارۆکانی ئەمریکا لەدژی کورد
بەڵگەنامە مێژووییەکانی ئەمریکا دەریانخستووە کە پەیوەندییەکانی واشنتۆن لەگەڵ ڕەوتە کوردییەکان لە شەش دەیەی ڕابردوودا، هەوراز و نشیوی زۆری بەخۆیەوە بینیوە؛ لە کەمکردنەوەی پەیوەندیی سیاسی و تێبینییەکانی کۆچبەرییەوە بگرە تا سزادانی بەشێک لە سەرکردەکان و بەدواداچوون بۆ تۆمەتە داراییەکان.
فازڵ میرانی: دەبێت کورد بەشێک لە چارەسەر بێت، نەک قوربانیی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەختی لەسەر پێویستیی ڕۆڵگێڕانی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا کرد و ڕایگەیاند کە دەبێت کورد بەشێک بێت لە چارەسەر، نەک قوربانیی ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە.
بۆچوونی بەکارهێنەران