وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران: ئاواره‌بوونى هاووڵاتییانى پارێزگاكانى باشووری عێراق بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێكردوووه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رى لقى سلێمانى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند: به‌هۆى خراپى دۆخى ئه‌منیی ناوچه‌كه‌یان و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى ئاواره بوونى هاووڵاتییانى پارێزگاكانى دیاله و ئه‌نبار بۆ سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستی پێكردوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چیا حسێن به خه‌ندانى ڕاگه‌یاند: به‌هۆى خراپى دۆخى ئه‌منیی ناوچه‌كه‌یان و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى ئاواره بوونى هاووڵاتییانى پارێزگاكانى دیاله‌و ئه‌نبار بۆ سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستی پێكردوووه و له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا ١٠ خێزان له سنوورى قه‌زاى داقوقه‌وه ڕوویان له سلێمانى كردوووه.
ناوبراو ده‌شڵێت: "وه‌كوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان هه‌موو هاوكاریێک بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه دابین ده‌كه‌ن كه به‌هۆى خراپى ناوچه‌كانیان له پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باكوورى عێراقه‌وه ڕوو له پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ن".
چیا حسێن جه‌ختی کرده‌وه: "به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان نزیكه‌ى ٤٥ هه‌زار خێزان به ئاواره‌كانى که‌رکووک و خورماتووشهوه له كه‌مپه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى نیشته‌جێ كراون."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران