خبر 2018-07-11 14:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەكێتی ‌و پارتی پێكەوە سێهەم هێزی گەورەی سیاسیی عێراقن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، رایدەگەیێنێت: پێویستە لایەنی كوردی لەو هێزە عێراقیانە نزیک ببێتەوە كە باوەریان بە مافە دەستورییەكانی گەلی كوردستان هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەختیار شاوەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە ئاوێنەی راگەیاند یەكێتی ‌و پارتی وەک دوو هێزی كاریگەری هەرێمی كوردستان جیگەی بایەخی لایەنە عێراقییەكانن، ئەو وتی "دەبێت كورد كاتێک بچێتە نێو هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان كە دڵنیایی تەواو بدەن بۆ جێبەجێ كردنی مافە دەستورییەكانمان".

ناوبراو پێشی وایە دۆخی ئێستای عێراق بەهۆی ئەو ئاڵۆزیانەی لە دوای هەڵبژاردنی 12 ی ئایار دروست بووە، ناسەقامگیریی زیاتری بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێک لایەنەكان لە هەوڵدان بۆ دروست كردنی هاوپەیمانێتی لە پێناو وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی وەزیران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.