خبر 2018-07-11 08:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە سیستەمی نوێی حکومڕانییەوە ئەردۆغان دەسەڵاتی ڕەهای دەبێت لە سوپای تورکیا

بەشی تورکیا- سیستەمی حکومڕانیی تورکیا گۆڕدرا و ئەردۆغان لەم حەفتەیەدا بە سیستەمی نوێوە سوێندی یاسایی خوارد کە پێی دەوترێت سیستەمی سەرۆکایەتی و بە پێی ئەو سیستەمە ئەردۆغان وەکوو سەرۆککۆمار دەسەڵاتی ڕەهای دەبێت لە سوپا و هێزی سەربازیی تورکیا.

کوردپرێس:

سیستەمی نوێی سەرۆکایەتی لە تورکیا دەستی پێکرد و بە پێی ئەو سیستەمەش ئەردۆغان وەکوو سەرۆککۆمار دەسەڵاتی ڕەهای دەبێت و دەتوانێت ڕاستەوخۆ ئەفسەر و خاوەن پلەکانی سوپای تورکیا دەربکات و لەبارەی بەرز کردنەوەی پلەی خاون پلەکانیش دەسەڵاتی ڕەهای دەبێت کە پێشتر ئەنجومەنی باڵای سەربازیی تورکیا ئەو ئەرکەی ڕادەپەڕاند.

هەروەهاش دامەزراندن و بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرەکان لە سەنتەری فەرماندەیی هێزی جاندەرمەی تورکیا و هێزی ئاسایشی کەنارەکانیش لە دەسەڵاتی ئەردۆغاندا دەبێت ئەوەش لە حاڵێکدایە ئەو دەسەڵاتە پێشتر لای وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.