نێچیرڤان بارزانی: سه‌ردانم بۆ ئه‌نقه‌ره به مانای سه‌ره‌تایێكی نوێیه له نێوان هه‌رێم و توركیا
به‌شی تورکیا- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان که بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی ئه‌ردۆغان و ده‌ست پێکردنی سیسته‌می نوێی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی کردبوو له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌و سه‌ردانه کرد و ڕایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌م بۆ ئه‌نقه‌ره سه‌ره‌تایێكی دیكه‌ی نوێیه له بابه‌تی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی سهردانهكهیهوه بۆ توركیا به مه‌به‌ستی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: "دوای ڕووداوه‌كانی پارساڵ به شێوه‌یێكی فه‌رمی ئه‌وه یه‌كه‌م جاره سه‌ردانی توركیا ده‌که‌م و پێشبینی ده‌كه‌م زۆر به باشی به‌ڕێوه چوووه و پێمان وایه سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ توركیا سه‌ره‌تایێكی دیكه‌ی نوێیه له بابه‌تی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا".
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: سه‌ردانه‌که‌م بۆ ئه‌نقه‌ره له ڕووی پێوه‌ندیی نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستان به مانای سه‌ره‌تایێکی نوێیه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران