به دوای ناساندنی ئه‌ندامانی کابینه‌ی نوێی تورکیا؛
ژماره‌ی کورسییه‌کانی AKP له په‌رله‌مان بۆ 291 کورسی داده‌به‌زێت
به‌شی تورکیا- به دوای ئه‌وه‌ی که 4 په‌رله‌مانتاری تورکیا له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌وه وه‌ک وه‌زیر ناسێندران له پۆستی نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مان کشانه‌وه و به کشانه‌وه‌یان ژماره‌ی کورسییه‌کانی پارتی داد و گه‌شه له په‌رله‌مان له 295 کورسی بۆ 291 کورسی دابه‌زی.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا وه‌زیرانی کابینه‌ی نوێی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌ستنیشان کرد و 4 وه‌زیری کابینه‌ی ئێستای تورکیا که پێشتر په‌رله‌مانتار بوون له پۆسته‌که‌یان کشانه‌وه و ژماره‌ی کورسییه‌کانی AKP له 295 کورسی بۆ 291 دابه‌زی.
عه‌بدولحه‌مید گوڵ په‌رله‌مانتاری دیلۆک له په‌رله‌مان وه‌ک وه‌زیری داد، سوله‌یمان سۆیلۆ په‌رله‌مانتاری ئه‌سته‌نبۆڵ وه‌ک وه‌زیری ناوخۆ، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ په‌رله‌مانتاری ئانتالیا وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و برات ئالبراک په‌رله‌مانتاری ئه‌سته‌نبۆڵ وه‌ک وه‌زیری خه‌زێنه‌داری و کاروباری داراییی تورکیا له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌ستنیشان کران و له پۆستی نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مان کشانه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران