خبر 2018-07-09 13:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانی كوردستان گۆڕانكاری لە 3 مادەی پرۆژە یاسای چاكسازی دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی پەڕلەمانی کوردستان کۆتایی هات و جەعفەر ئیمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، گۆڕانكاری لەسێ‌ مادەی پرۆژە یاسای چاكسازیی هەرێمی كوردستان دەكەن.

کوردپرێس:

جەعفەر ئیمینكی جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان پاش کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پەرلەمان گۆڕانكاری لە 3 مادەی پرۆژە یاسای چاكسازی دەكات و بۆ گۆڕانكارییەكان لەپرۆژەیاسای چاكسازی گفتوگۆیان لەگەڵ حكوومەت كردووە و گفتوگۆكانیش بەردەوامە.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئامادە نەبوو وردەكاریی گۆڕانكارییەكان بخاتە ڕوو، ئەوەشی راگەیاند، كە گۆڕانكارییەكان لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەكانی پەرلەمانی كوردستانەوە كراوە.

پرۆژەیاسای چاكسازی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادە كراوە و پەرلەمانی كوردستانیش بەهۆی چەند تێبینییەكەوە، تائێستا پەسەندی نەكردووە، كە ئەوەش كێشەی لەنێوان هەردوولا دروست كردووە.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.