خبر 2018-07-09 13:43 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی باڵای ئەمریکا لەگەڵ مەسعوود بارزانی کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- برێت مەکگۆرک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بە یاوەریی دۆگڵاس سلیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و كین گرووس كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بوویەوە و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەی نێوانیان حکوومەتی داهاتووی عێراق و دۆخی ئەمنیی سووریا بوو.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەممە 9ی تەمووزی 2018 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش كرد و لە دیدارکەدا بارزانی رایگەیاد، لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی هەڵەكانی ڕابردوو و گەییشتن بە شەراكەتی ڕاستەقینە پێویستە هاوپەیمانێتییێكی هەمە لایەنە لەسەر بنەمای شەراكەت و تەوافوق و هاوسەنگی بە هەموو وردەكارییەكانییەوە دروست بكرێت و میكانیزم و سەقفی زەمەنیش بۆ جێبەجێكردنی ئەو سێ پڕەنسیپە دابنرێت بۆ ئەوەی هەموو پێكهاتەكان هەست بەوە بكەن كە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا شەریكن و هەر لەژێر ڕۆشنایی ئەو سێ پڕەنسیپەیشدا حكوومەت پێك بهێنرێت.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و هەروەها بارودۆخی سووریا و نیگەرانییەكان لەبارەی ئاییندەی كورد لە سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش سیاسەتی وڵاتەكەی لەمەڕ گۆڕانكارییە هەرێمایەتی و دەولییەكان و ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی سووریا خستە ڕوو.

بارودۆخی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردن و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو و تێیدا سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی هەڵەكانی ڕابردوو و گەییشتن بە شەراكەتی ڕاستەقینە پێویستە هاوپەیمانێتییەكی هەمە لایەنە لەسەر بنەمای شەراكەت و تەوافوق و هاوسەنگی بە هەموو وردەكارییەكانییەوە دروست بكرێت و میكانیزم و سەقفی زەمەنیش بۆ جێبەجێكردنی ئەو سێ پڕەنسیپە دابنرێت بۆ ئەوەی هەموو پێكهاتەكان هەست بەوە بكەن كە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا شەریكن و هەر لەژێر ڕۆشنایی ئەو سێ پڕەنسیپەیشدا حكوومەت پێكبهێنرێت.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێ لە یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی كوردستان و ئەوەیشی خستە ڕوو كە دەرفەتی زۆر بۆ كاری هاوبەش هەیە لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و متمانە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی پارتی

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.