خبر 2018-07-09 06:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی لادانی شەمەندەفەرێک لەسەر هێڵەکەی 150 کەس بوونە قوربانی

بەشی تورکیا- بەهۆی وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک لە باکووری شاری تەکرداخی تورکیا نزیکەی 150 کەس بوونە قوربانی.

کوردپرێس: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵی تورکی، دوێنێ یەکشەممە 08/07/2018 شەمەندەفەرێک لە تورکیا لەسەر هێڵەکەی لایداوە، بەهۆیەوە 24 کەس گیانیان لەدەست داوە و 125 کەسی دیکەش بریندار بوون.

شەمەندەفەرەکە لە ئەدرنەوە بۆ ئیستەنبووڵ چووە و 362 سەرنشینی تێدابووە، بە گووتەی محەمەد جەیلان، پارێزگاری شاری تەکرداخ، هۆکاری رووداوەکە بۆ زۆریی باران بارین دەگەڕێتەوە.

لە ئێستادا، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر هۆکاری تەواوی رووداوەکە.‌

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.