خبر 2026-11-02 15:12 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی ئامادەنەبوونی لەبەردەم دادگا؛ فەرمانی دەستگیر کردن بۆ محەمەدی حاجی مەحموود دەرکرا

دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ محه‌مەدی حاجی مەحموود، سكرتێری پارتی شۆسیال دیموكرات ده‌ركرد، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی له‌به‌رده‌م دادگا كه‌ پێشتر به‌هۆی سكاڵایه‌كه‌وه‌ داواكراوه‌.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی نووسراوێک كه‌ دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ له‌ 10ی ئه‌مساڵ ده‌ریكردوه‌، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ محه‌مەدی حاجی مەحموود ده‌رچووه‌ به‌هۆی سکاڵاییه‌كی یاسایی، بەڵام لەبەردەم دادوەر ئاماده‌ نه‌بووه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌ی دادگادا هاتووه‌، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود به‌پێی مادده‌ی 11 له‌ یاسای ژماره‌ 3ی ساڵی 2018 ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دادگا ئاماده‌بێت، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بووه‌.

ماددەی 11 لە یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2018 (یاسای ڕێگری لە زیادەڕۆیی و لابردنی لەسەر زەوی و زار و موڵکی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان - عێراق) تایبەتە بە دیاریکردنی حاڵەتەکان یان ڕەفتارەکانی تر کە بە زیادەڕۆیی لەسەر زەوی و زاری دەوڵەت هەژمار دەکرێن.

یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2018 (یاسای ڕێگری لە زیادەڕۆیی و لابردنی لەسەر زەوی و زار و موڵکی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان - عێراق) یەکێکە لە یاسا گرنگەکان بۆ پاراستنی موڵکی گشتی و رێگریکردن لە دەستدرێژیکردنە سەر زەوییەکانی دەوڵەت.

بەپێی دەقی یاساکە، ماددەی 11 دەڵێت، هەر ڕەفتارێکی دیکە، جگە لەوانەی لە بەندەکانی پێشوو باسكراون، بکەوێتە سەر زەوی و زاری دەوڵەت بێ وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەڕەتی (أصولی)  ئەو ماددەیە وەک بڕگەیەکی کراوە (گشتگیر) لە یاساکەدا دانراوە بۆ ئەوەی هەر شێوازێکی دیكه‌ دەستدرێژی یان بەکارهێنانی بێمۆڵەتی موڵک و زەوییەکانی دەوڵەت بگرێتەوە کە لە بڕگە و ماددەکانی پێشوتری هەمان یاسادا بە ناوی تایبەت باس نەکرابوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.