ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له ئاگری 3 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه
به‌شی تورکیا- بۆمبێکی ده‌ستکرد له ناوچه‌ی دۆغو بایزیدی پارێزگای ئاگری ته‌قییه‌وه که کوژرانی یه‌ک هێزی تورکیا و 2ی دیکه‌شی لێکه‌وته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له کاتی ده‌ورییه‌که‌ی هێزی سنوورهڤانی سوپای تورکیا له ناوچه‌ی کۆچۆک ئاگری داغی (چیای بچووکی ئاگری) بۆمبێکی ده‌ستکرد له‌سه‌ر ڕێگای ئه‌و هێزانه ته‌قییه‌وه که به‌و بۆنه‌وه سێ هێزی سنوورهڤانیی تورکیا به سه‌ختی بریندار بوون.
برینداران بۆ نه‌خۆشخانه‌ی یاشار عهرییلمازی دۆغو بایزید گوازرانه‌وه و یه‌کێک له هێزه‌کانی سنوورهڤانی که به سه‌ختی بریندار بووبوو سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی کادێری نه‌خۆشخانه‌که گیانی خۆی له‌ده‌ست دا و چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ هێزه‌کانی دیکه درێژه‌ی هه‌یه.
هێزه‌کانی سوپای تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌رفراوانیان له ناوچه‌که ده‌ست پێکردوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئێخلاس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران