په‌یامی وته‌بێژی HDP به ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا:
له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان هه‌ڵه‌ی 24ی جوون دووپات نه‌که‌نه‌وه
به‌شی تورکیا- وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له په‌یامێکدا حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی تورکیا به به‌رده‌نگ داده‌نێت و ده‌ڵێت: له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان هه‌ڵه‌ی 24ی جوون دووپات نه‌که‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایهان بیلگه‌ن وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له به‌رنامه‌یێکی ڕاسته‌وخۆی که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی YOL TV ئاماژه‌ی به هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له تورکیا دا و ڕایگه‌یاند: ئۆپۆزیسیۆن نابێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووپات بکاته‌وه که له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری 24ی جوون ئه‌نجامی دا.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: ئێمه پێمان وایه که ئۆپۆزیسیۆن ده‌بێ له به‌ڵای نه‌بینران له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ڕزگاری ببێت. ئه‌گه‌ر حیزبه سیاسییه‌کانی تورکیا له‌وباره‌وه ئه‌زموونێکی باش تێنه‌په‌ڕێنن کۆمه‌ڵگای تورکیا هه‌مان وانه به ئۆپۆزیسیۆن ده‌داته‌وه که به پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌ڵبژاردن دایه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران